| |
خوێنه‌ری ئازیز! |
|
|
به‌ته‌مام له‌م پنجه‌ره‌وه که‌مێ درێژ به رابردوی خۆم و خێزانه گه‌وره‌که‌ما بچمه‌وه. چونکه که‌س کوڕی ئه‌و ساته وه‌خته نییه که تیا ئه‌ژی. ئه‌و نیازه‌ی هێناومه، به‌دیهێنانی کات و به‌ڵگه‌نامه و پرسیاری کراو و وه‌ڵام دراوه‌ی ئه‌وێ. به‌دوایانه‌وه‌م تا ده‌ستم ئه‌که‌ون. تا ئه‌وکاته، به کورتی ئه‌م زانیاریانه‌ت پێشکه‌ش ئه‌که‌م: 1- ناوم مه‌حمود ره‌زا ئه‌مین- ه. (گوایه) له 1/7/ 1954دا له‌دایک بوم. له درێژه‌دا ئه‌و (گوایه) یه‌ت بۆ رون ئه‌که‌مه‌وه. 2- ساڵی 1979 له به‌غدا په‌یمانگای ته‌کنیکی کشتوکاڵ، به‌شی به‌روبومی ئاژه‌ڵ-م ته‌واو کردوه. 3- له به‌غدا، ساڵی 1977 په‌یوه‌ندیم به ریزه‌کانی رێکخستنی نهێنی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی- لینینی کوردستان-ه وه کردوه. پاشان ناوه‌که‌ی گۆڕا بۆ: کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان. 4- ساڵی 1980 هه‌تا 1985 له کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاڵ?/ که‌نده‌که‌وه‌ی سلێمانی و، پاشان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌واجنی سلێمانی، ?ه‌رمانبه‌ر بوم. 5- ساڵی 1983 ژنم هێناوه. 6- شه‌وی 29/4/1985، مه?ره‌زه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی سلێمانی، سه‌عات 11 ی شه‌و، دایان به‌سه‌ر ماڵه‌که‌ما. له‌سه‌ربانه‌وه هه‌ڵاتم. ژنه‌که‌میان له‌جیاتیم برد. کۆرپه‌له‌ی 7 مانگه‌ی (یه‌که‌م) مانیان له مناڵدانی دایکیا کوشت. ئه?سه‌رێکی رژێم به خێزانه‌که‌می وتبو: ناهێڵێن به‌زیندویی بێته دنیا و وه‌کو باوکی لێمان ببێ به "مخرب". 7- له 1985 هه‌تا 1996 پێشمه‌رگه‌ی (ی.ن.ک) بوم. له به‌هاری 1989 هه‌تا به‌هاری 1993 سه‌رنوسه‌ری ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی کوردستان و، له‌وه به‌دواوه هه‌تا کۆتایی یونی/ حوزه‌یرانی 1996 به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی کوردستان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاره‌که‌ی بوم. 8- له سه‌ره‌تای ئۆکتۆبه‌ر/ ت1 ی 1996 وه له وڵاتی هۆڵاند ئه‌ژیم. 9- تاقانه‌که‌مان کوڕێکه، ناوی ژیواره. ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌م به‌ناوی ئه‌وه وه ناو ناوه.
تا ئه‌وکاته‌ی نیازه‌که‌م دێنمه دی، ئه‌وه‌نده به‌سه. 8/3/2007 |
| |
چاپکردن
| ناردن بۆ هاوڕێیه‌ک |
|
|
|
|