| |
خوێنه‌ری به‌ڕێز! |
|
|
یه‌که‌م: به‌شه‌رمه‌وه ته‌کلی?ێکم له جه‌نابت هه‌یه. ژماره‌یه‌ک وتار‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی و عه‌ره‌بی، پێشتر بڵاوکراوه‌م هه‌ن. به‌ته‌نیا به خۆم ناکرێنه‌وه به تێکست. ئه‌گه‌ر یارمه‌تیم بده‌ی دنیایه‌ک مه‌منونتم. ئه‌گه‌ر کات و ئاره‌زوت هه‌بو، له به‌شی په‌یوه‌ندی ماڵپه‌ڕه‌که‌مه‌وه ئاگادارم بکه‌ره‌وه، به سکانکراوی بۆتی ئه‌نێرم. گه‌ر پێت باشبێ، ئادرێست بنێره، به پۆست دا بۆتی ئه‌نێرم.
به‌رهه‌می ته‌کلی?ه‌که‌م دوولایه‌نه یه: بۆ منیش و بۆ جه‌نابیشته. بۆمنه، چونکه به‌رهه‌مێکی له کتێبخانه‌دا نوستوم زیندو ئه‌بێته‌وه. به تێکستی ئه‌لیکترۆنی ئه‌که‌وێته به‌رده‌ستی هه‌زارانی تر بۆ خوێندنه‌وه‌یان. بۆ جه‌نابیشته، چونکه، تایبه‌ت لێکۆڵینه‌وه‌کان، بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان گرنگن، له‌مه‌یان دا، به‌شدار ئه‌بی.
بابه‌ته‌کان: 1- گۆڕانکارییه‌کانی دنیا‌و ناوچه‌ی جێوپۆله‌تیکی که‌نداوی ?ارس. 18 لاپه‌ڕه‌ی چاپه. وه‌رگێڕانه. ساڵی 1992 بڵاوکراوه‌ته‌وه. 2- که‌نداوی عه‌ره‌ب یان که‌نداوی ?ارس؟. 30 لاپه‌ڕه‌ی چاپه. لێکۆڵینه‌وه‌یه. ساڵی 1993 بڵاوکراوه‌ته‌وه. 3- بایه‌خی ستراتیجیی که‌نداوی ?ارس. 50 لاپه‌ڕه‌ی چاپه. لێکۆڵینه‌وه‌یه. ساڵی 1993 بڵاوکراوه‌ته‌وه. 4- هه‌لومه‌رجی نوێی دنیا‌و ئاینده‌ی کورد. 30 لاپه‌ڕه‌ی چاپه. لێکۆڵینه‌وه‌یه. ساڵی 1994 بڵاوکراوه‌ته‌وه. 5- شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و چاره‌نوسی چه‌ند گه‌لێکی خۆرهه‌ڵات، راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌کی باو 1917-1923. 114 لاپه‌ڕه‌ی چاپه. لێکۆڵینه‌وه‌یه. ساڵی 1997 جاری یه‌که‌م، 2002 جاری دووه‌م بڵاوکراوه‌ته‌وه. 6- (25) وتاری عه‌ره‌بی. له‌نێوان ساڵانی 2001-2003، له هه?ته‌نامه‌ی عه‌ره‌بی زبانی (المؤتمر) دا، بڵاوکراونه‌ته‌وه. وتاری کورت و درێژن. له 1 لاپه‌ڕه هه‌تا 5 لاپه‌ڕه‌ی چاپ یان، تیایه. بۆ وه‌جبه‌ی یه‌که‌م ئه‌مه‌نده به‌سه. چاوه‌ڕێی هیمه‌ت و جوامێریتم.
دوه‌م: ئه‌گه‌ر بابه‌تێکی منت له‌لایه، جا کاتی خۆی له رادێو وه تۆمارت کردوه، یان له گۆڤار و رۆژنامه دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، وه یاخود له رێکخستنی نهێنی ناوخۆ وه ده‌ستت که‌وتوه، بۆمی بنێری دنیایه‌ک مه‌منون ئه‌بم. پێشه‌کی زۆر سوپاس بۆ یارمه‌تیت. له‌گه‌ڵ رێزی بێ پایانی،
مه‌حمود ره‌زا ئه‌مین. 24/2/2007 |
| |
چاپکردن
| ناردن بۆ هاوڕێیه‌ک |
|
|
|
|