| |
بۆچی ئه‌م ماڵپه‌ڕه؟ |
|
|
له‌بیرمه یه‌که‌م وتارم ساڵی 1980 نوسی. له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستا که ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی تیا ئه‌نوسم، 27 ساڵه خولیای نوسینم. ئه‌و وتار و بابه‌تانه‌ی له ماوه‌ی نێوان 1980 و 1993 دا نوسیومن، سه‌رله‌به‌ر یان تیاچون. به ته‌نیا له ماوه‌ی نێوان به‌هاری 1989 و به‌هاری 1993 دا، که سه‌رنوسه‌ری رادێوی ده‌نگی گه‌لی کوردستان (رادێوی ی.ن.ک) بوم، هه‌زاران وتار و بابه‌تم ?ه‌وتاون که، رۆژانه بۆ رادێوکه‌م ئه‌نوسین. ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی خۆمم ئارشی? بکردنایه و بمکردنایه به کتێب، بێ پێوه‌نان ئێستا خاوه‌نی زیاتر له 10 کتێب بوم. له‌پاش راپه‌ڕین باشتر بو. زوریان له گوڤار و روژنامه کاندا بڵاوکراونه‌ته‌وه. هه‌رچه‌ند هه‌مویانم ئارشی? نه‌کردون، به‌ڵام تاقه‌ت هه‌بێ، ئه‌کرێ هه‌مویان کو بکرێنه‌وه. کاری گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لوجیای ئه‌لیکترونی راست بێ، هه‌لی باشی بۆ نوسه‌ران ره‌خساندوه، بۆ ئه‌وه‌ی نوسینه‌کانیان هه‌م له تیاچون بپارێزن، هه‌م بۆ خوێندنه‌وه و که‌ڵک لێوه‌رگرتنیش، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی، پێشکه‌شی خوێنه‌رانی بکه‌ن. ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی منیش لانی که‌م ئه‌و 2 روڵه ئه‌بینێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا، ئه‌گه‌ر دوو پیاوی دڵسۆز نه‌بونایه، ئه‌م ماڵپه‌ڕه له‌م کاته‌دا، دنیای رۆشنی نه‌ئه‌دی: کاک بێستون عه‌لی، که زۆر زیاتر له‌خۆم لای مه‌به‌ست بو نوسینه‌کانم زۆرترین که‌س بیانخوێننه‌وه. کاک بێستون چه‌ند ساڵێک بو هانی ئه‌دام ماڵپه‌ڕێکم هه‌بێ. هه‌مو جارێ بایه‌خی هه‌بونی ماڵپه‌ڕێكێ وام بو ئه‌سه‌لماند. به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مخسته واری جێبه‌جێ کردنه‌وه. کاری راست بێ مشوری دیزاینکردنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی بۆ خواردبوم ئه‌نجا ئاگاداری کردم. هاوڕێیه‌كی كاك بێستون-یش كه به زه‌وق و سه‌لیقه‌ی هونه‌ری و ته‌کنیکی خۆی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی بۆ دیزاین کردم. بۆئه‌وه رێز و سوپاسی بێ پایانم بۆ هه‌ردوکیان هه‌یه. نمونه‌یان زۆر بێ.
مه‌حمود ره‌زا ئه‌مین 25/2/2007 هۆڵاند |
| |
چاپکردن
| ناردن بۆ هاوڕێیه‌ک |
|
|
|
|